به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی
بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی
یارسان، په‌سه‌ندکراوی
کۆنگره‌ێ سه‌راسه‌ری
یارسان.
ئوسلۆ،نه‌رویج،
رێکه‌وتی 10-11/03/2007
سه‌ره‌تا:
له به‌ر
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵکی، بنه‌مایی
ماف‌و
ئازادییه
ئینسانیه‌کانی
هاوڵاتیان له
کۆمه‌ڵدا، به‌ربه‌ست،
پێشیل‌و به
گشتی له ژێر
پێ ده‌نرێ.
له
کۆمه‌ڵگایه‌کی
وه‌هادا، بنه‌مای
رێز دانان بو
جیاوازیه‌کانی
کومه‌ڵگا،
بنه‌مای یه‌کسانی
و پێکه‌وه
ژیانی
ئاشتیانه له
بۆ پێوه‌ندی
دڵخواستی
مرۆڤه‌کان له
پێش چاو
ناگیرێ.
کۆمه‌ڵگای
ئینسانی
وێرای تایبه‌تمه‌ندی
و ڕه‌ساڵه‌تی
دیاری خۆی، هه‌رکامه
به‌شێکن له
وێنه‌و په‌یکه‌ری
کۆمه‌ڵی
مرۆڤایه‌تی،
که به له
ناوبردنی هه‌ر
یه‌ك
له‌و به‌شانه،
مافی سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵی
مرۆڤایه‌تی
پێشیل ده‌کرێ.
هه‌وڵدان بۆ
له ناوبردن
یان وه‌لا
نانی هه‌ر
پێکهاته‌یکی
کۆمه‌ڵی
مرۆڤایه‌تی
بشێوی‌و
نائارامی به
دواوه‌یه.
میکانیزمی
پێشیل کردنی
ماف، وێرای
کێشه‌و گرفته
جۆراوجۆره‌کانی
و به هه‌ند
نه‌گرتنی
بناخه‌کانی
پێکه‌وه
ژیانی
ئاشتیخوازنه،
ده‌بێته هۆی
په‌یدا بوونی
سه‌ر هه‌ڵدان،
خه‌بات‌و
ڕاپه‌رین بۆ
له ناوبردنی
جیاوازی‌و وه‌ده‌ستهێنانی
عه‌داڵه‌تی
ئنسانی ، کۆمه‌ڵایه‌تی
و هتد....
ناسنامه‌ێ
نه‌ته‌وه‌یی
زۆربه‌ی
خه‌ڵکی یارسان
پێک دێن له
کورده‌کانی
دیوی ئێران که
به‌شێکی
زۆریان
دانیشتوی
پارێزگای
کرماشانن. ده‌رسه‌دێکی
تری یارسانی
له نێو نه‌ته‌وه‌کانی
تری ئێران‌دا
ده‌ژین.
جێگای
باسه
یارسانیه‌کان
به ناوی (ئه‌هلی
حه‌ق) یش
ناوده‌برێن.
جگه له
ئێران
زۆرترین
کوردی
یارسانی له
عێراق ده‌ژین
که به (کاکه‌یی)
به ناوبانگن.
ده‌بێ جه‌خت
له سه‌ر ئه‌و
ڕاستیه بکه‌ین
که یارسانیه‌کان
به‌شێکی
جیانه‌کراوه‌ن
له گه‌لی کورد‌و،
چاره‌نووسیان
پێکه‌وه گرێ
دراوه.
تاکوو
ئێستا حه‌شیمه‌تی
یارسانیه‌کان
به شێوه‌ی
ڕاست‌و دروست
له لایه‌ن
هیچ ده‌وڵه‌تێکه‌وه
ڕانه‌گه‌یندراوه.
پێوه‌ندیه
ئاینیه‌کان
خه‌ڵکی
یارسان له
بواری ئاینیه‌وه
لایه‌نگری
ئاینی یارین.
ئاینی یاری له
سه‌ده‌ی
سێزده‌ی
زاینی له هه‌ورامانی
ناوچه‌ی
کرماشان له
سه‌ر بناخه‌ی
په‌یمانی
(پردیوه‌ری)
له لایه‌ن
سولتان سه‌هاك
و هاورێیه‌کانیه‌وه
رێک خراو به
شێوه‌ی
نوسراو به ره‌سمی
دامه‌زرا.
سه‌ره‌رای
په‌یوه‌ندی
ئاینی، خه‌ڵکی
یارسان خاوه‌ن
پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تین
له گه‌ڵ
هاوسیه‌کانیاندا.
ئه‌وان
توانیویانه
له فه‌زایه‌کی
دور له تێکهه‌ڵچون
له کنار یه‌کتری
بۆنه‌و
موناسبه‌ته‌کانی
خۆیان له مه‌یدانه
جۆراوجۆره‌کانی
فه‌رهه‌نگیدا
بپارێزن.
ئساله‌ت فه‌رهنگی،
زمان‌و
زاراوه‌ی
هاوبه‌ش‌و هه‌روه‌ها
مێژوو و به
سه‌رهاتی وه‌ک
یه‌ک رۆڵی بنه‌ڕه‌تی‌و
گرینگی
گێڕاوه له‌و
پێکه‌وه ژیانه‌دا.
هه‌لوومه‌رجی
سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی
یارسان
کۆمه‌ڵگاێ
یارسان یه‌کێکه
له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که له
ته‌واوی
بواره‌کانی
ژیاندا هه‌ستی
به به‌ش
خوراوی‌و بێ
مافی کردووه.
مێژووی هه‌بوونی
یارسان
نیشانه‌ی به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی
نابه‌رابه‌ر‌ه
بۆ پاراستنی
خۆی‌و بناخه‌ی
هه‌ویه‌ته‌که‌ی.
زۆڵم‌و زۆری
ئاینی جگه له
زۆڵم‌و زۆری
نه‌ته‌وه‌یی،
جیاوازی له
ماف و بێ به‌ش
بوون له
قازانج‌و
توانایی
هاوبه‌شی
کۆمه‌ڵ،
بووته هۆی
ناکامی‌و بێ
باوه‌ڕی
توانایه‌کانی
تاک‌و سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵی
یارسان.
ئه‌ورۆ
ناوچه‌ی
یارسان نشین
له ته‌واوی
بواره‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابووریدا له
بێ به‌شترین
نوقته‌ی
کوردستانی
ئێران هه‌ڵکه‌وتووه.
بێ
ئاگابوون له
ئازادی کرده‌وه‌و
نه‌بوونی
ئامرازی گه‌شه‌و
لێکولینه‌وه‌ی
زانستی له سه‌ر
فه‌لسه‌فه‌و
باوه‌ڕی
ئاینی یاری،
هه‌ویه‌ت‌و
بوونی ئه‌م
ئاینه‌ی
خستووه‌ته
به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی
جیدی. ئه‌وه‌ی
ئه‌ورۆ خه‌ڵک
به‌گشتی له
سه‌ر ئاینی
یاری ده‌یزانن،
زانیاریه‌کی
گه‌ڵیك ناته‌واوه
که، ناتوانێ
وه‌ڵامده‌ر‌ی
پێویستیه‌کانی
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
بێ. بێگومان
له دڕێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌دا
، ئه‌م میراته
نه‌ته‌وه‌یی‌و
پڕ بایه‌خه
ده‌فه‌وتێ که،
په‌یامی فه‌لسه‌فی،
مێژووی، بۆمی‌و
فه‌رهه‌نگی
تایبه‌ت به
خۆی هه‌یه.
شۆڕشی
1357و ئاڵۆگۆڕ
له پێکهاته‌ی
سیاسی‌و
هاتنه سه‌ر
کاری ده‌سه‌ڵاتی
دینی له ئێران،
له گه‌ڵ زۆر
ناره‌زایه‌تی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ره‌و روو
بوه‌وه.
بێ به‌ند‌و
بار‌ی
پاوانخوازی
سیاسی بووه
هۆی نائه‌منی
له کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌و کۆمه‌ڵه
ئاڵۆگۆڕه
وایکرد که
بارودۆخی
ژیان له
ئێران نه‌ك بۆ
رێکخراوه
سیاسی‌و
جودابیرانی
کۆمه‌ڵ که
خاوه‌نی
بیروڕای جیا
له دام‌و ده‌ستگای
حاکمیه‌ت
بوون، به‌ڵکۆ
زۆرێکی تر له
چینه‌کانی
کۆمه‌ڵ به
تایبه‌ت که‌مایه‌تیه
ئاینیه‌کان
دژوار‌و نه‌گونجاو
بێ. له درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌دا
زۆرێک له خه‌ڵک
ناچاربوون
وڵات به‌جێ
بێڵن‌و
ئاواره‌ی هه‌نده‌ران
بن.
خه‌ڵکی
یارسانیش له‌و
ده‌سته که‌مایه‌تیه
ئاینیانه
بوون که
بوونه
قوربانی ئه‌م
ئاڵۆگۆڕه‌و
توانیان به‌رگه‌ی
زۆر زیانی گه‌وره
بگرن. ئه‌ورۆ
به هه‌زاران
که‌س له‌وان
له وڵاتانی
ئۆروپایی‌و
له شوێنه‌کانی
دیکه‌ی دونیا
په‌رته‌وازه‌ن.
هه‌لوومه‌رجی
سه‌خت‌و نایه‌کسان
زاڵ به سه‌ر
کۆمه‌ڵگای
یارسانی له
نێو خۆی وڵات
له لایه‌ك‌و
ئه‌گه‌ری
ئاڵۆگۆری
سیاسی له
ئێران به
تایبه‌تی له
ناوچه‌ی
یارسانی
نشین،
یارسانیانی
ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی هێنایه
سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی که
له رێگای
رێکخراوێکه‌وه،
رێزه‌کانی
خۆیان رێك بخه‌ن‌و
له‌و رێگایه‌وه
بۆ
دابینکردنی
مافه‌کانیان
هێز و توانایی
خۆیان وه‌گڕخا
بۆ به‌ره‌رووبوونه‌وه
له گه‌ڵ هه‌ر
چه‌شنه
ئاڵۆگۆرێکی
سیاسی‌و هه‌ر
ئه‌گه‌رێک له
داهاتوودا.
ئامرازی ته‌شکیلاتی
خه‌ڵکی
یارسان له هه‌ر
ده‌رفه‌تێکی زه‌مانی گونجاو‌دا
له مه‌ڕ هه‌لوومه‌رجی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ناله‌بار له نێو
کۆمه‌ڵگای
ئێران بێزاری
خۆێان ده‌ربڕیوه
و بۆ گۆڕینی
ده‌سه‌ڵاتی
حاکم له سه‌ر
خۆیان ئاماده
بووه
قوربانیش
بدات.
له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
ساڵانێکه،
ئه‌نجوومه‌نه
فه‌رهه‌نگیه‌کانی
یارسان خه‌ریکی
تێکۆشانن‌و به‌رده‌وام
بیریان له
دامه‌زراندنی
ئامرازێکی
سیاسی کردۆته‌وه
که، بتوانێ
پشتیوانی له
مافی
یارسانیه‌کان
بکات. چه‌ندین
مانگه به‌کرده‌و‌ه
جووره
جمووجولێکی
جیدی بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته
ده‌ستی پێ
کردووه‌و له
چوارچێوه‌ی
کۆبونه‌وه‌ی
حوزوری‌و له
ژووری
ئینترنیتی و
له رێگای
بڵاوکردنه‌و‌ی
بابه‌ت‌و
ئاگاداری ،
هه‌وڵی به‌رده‌وام دراوه.
له
راستیدا کۆمه‌ڵگای
یارسان تاکوو
ئێستا به
کرده‌وه
له چوارچێوه‌ی
رێکخراوێکی
سیاسی له‌م چه‌شنه‌دا
توانایی خۆی
تاقی نه‌کردۆته‌وه.
لایه‌نه‌کانی
پشتیوانی خه‌ڵكانێک
که پێویسته ببنه
به‌شێک له ئه‌م
ڕه‌وته جارێ
له ئه‌رکی
خوێان و ئه‌ه‌میه‌تی
ئه‌م
رێکخراوه به
باشی ئاگادارنین.
بو ئه‌وه‌ێ
که
کاروتێکۆشانی"رێکخراوه‌که"
هاوتابێ له
گه‌ڵ هێزو توانایی‌و
زه‌رفیه‌تی
ئه‌وان، ئه‌رک
و ئامانجه‌کانی
رێکخراوه‌که
له کۆنگره‌ی
ساڵانه‌دا
تاوتوو ده‌کرێ‌و
ده‌خرێته به‌ر
باس‌و
پێداچوونه‌وه‌و
به پێ پێویست
ئاڵۆگۆر له
ساخته‌ره‌که‌یدا
دروست ده‌بێ.
بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته
ئامانجه‌کانی
ئه‌م گه‌ڵاله‌یه
زۆرتر له
رێگای بابه‌تی
یاسایی کۆمه‌ڵگای
یارسانه‌وه
دابین کراوه.
کۆمه‌ڵگایه‌ک
که خاوه‌نی
بیروڕاو زه‌وقی
جۆراوجۆرن،
ئاگاداری
قازانجی گشتی
خۆیانن،
ئامانجه‌کانی
خۆیان ده‌ناسن‌و
پێکه‌وه بۆ
سه‌رخستنیان
تێده‌کۆشن،
کۆمه‌ڵگایه‌کی
رو له گه‌شه‌و
سه‌ربه‌سته.
داخوازییه‌کانی
خه‌ڵکی
یارسان به‌شێکه
له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی،
که‌واته چی
مرۆڤی ئازاد
ئه‌ندیشه و
پاپه‌نده به
ئازادی‌و
رێزی مرۆڤ، ده‌توانن
به پشتیوانی
له دامه‌زراندنی
جونبشی دیمۆکراتیکی
یارسان،
تێکۆشانی
خۆیان ده‌ست
پێ بکه‌ن.
به‌رنامه‌ی
جونبشێ دیمۆکراتیکی
یارسان
1. جونبشێ دیمۆکراتیکی
یارسان پاپه‌نده
به جێبه‌جێ
کردنی جاڕنامه‌ی
گه‌ردونی
مافی مرۆڤ.
2.
لابردنی زۆڵم‌و
زۆری نه‌ته‌وه‌یی‌و
پشتیوانی به
کرده‌وه له
بنه‌مای مافی
چاره‌ی
خۆنووسین بۆ
گه‌لان.
3.
لابردنی زۆڵم‌و
زۆری ئاینی له
سه‌ر کۆمه‌ڵگای
یارسان.
4.
پشتیوانی له
بناخه‌ی
جیایی دین له
ده‌وڵه‌ت و
جێ خستنی ئاین
وه‌ك ئه‌مری
تاکه که‌سی.
5. خه‌بات
له دژی هه‌ر
چه‌شنه فه‌رق‌و
جیاوزی به هوی
داشتنی بیر و
باوه‌ڕی(نه‌ته‌وه‌یی،
ئاینی، ڕه‌گه‌زی...
هتد) له کۆمه‌ڵگادا.
6.
پشتیوانی له
مافی ئازادی
ئه‌ندیشه و
ده‌ربڕین.
7.
پشتیوانی له
مافی په‌نابه‌ری.
8. مه‌حکوم
کردنی فه‌رهه‌نگی
ترور،
توندوتیژی،
داسه‌پاندن،
تۆقاندن‌و
سزای ئیعدام.
9. هه‌وڵدان
بۆ لابردنی فه‌رهه‌نگی
پیاو سالاری و
له به‌ر
چاوگرتنی
مافی یه‌کسانی
ژن‌و پیاو له
کۆمه‌ڵگادا.
10.
گرینگی‌و گه‌شه‌دان
به زمانی
دایکی‌و
ئامۆزشی زمان
به پێ خواستی
خه‌ڵک و شێوه‌زوانی
تایبه‌ت.
11. وه‌رگرتنی
پشتیوانی
جیهانی بۆ
داخوازیه
یاسایه‌کانی
کۆمه‌ڵگای
یارسان، به
پێ جاڕنامه‌ی گه‌ردونی
مافی مرۆڤ و
په‌یمانه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
12.
ناساندنی هه‌ویه‌تی
کۆمه‌ڵگای
یارسان‌و
نیشاندانی
ئاینی یاری وه‌ك
ئاینێکی سه‌ربه‌خۆ.
13. هه‌وڵدان
بۆ گه‌شه‌ی
ئابۆری‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگاێ
یارسان.
14. دامه‌زراندنی
ناو‌ه‌ندێکی
زانستی/
لێکۆلینه‌وه
به مه‌به‌ستی
تاوتووکردن‌و
پاراستن‌و
چاپکردنی به‌رهه‌م‌و
ئه‌ده‌بیاتی
یارسان.
15. هه‌وڵدان
بۆ ئاماده‌کردنی
بۆرسی خوێندن
بۆ تازه
لاوانی
یارسان.
16. په‌ره‌پێدانی
فه‌رهه‌نگی
پێکه‌وه
ژیانی
ئاشتیانه‌و
زیادکردنی
پێوه‌ندی
دۆستانه له
گه‌ل گه‌لان‌و
چینه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان
له سه‌ر بنه‌مای
مافی وه‌ک یه‌ك.
17. پێوه‌ندی‌و
هاوکاری له
گه‌ڵ هێزه
پێشکه‌وتووه‌کان
بۆ دابین‌کردن‌و
پێش خستنی
پرنسیپه‌کانی
دیمۆکراسی له
کۆمه‌ڵدا.
په‌ێره‌وی
نێوخوی جونبشێ دێموکراتیکێ
یارسان
مادده‌ی
یه‌که‌م: ناو
و هه‌ویه‌تی
رێکخراو
1.ناوی
رێکخراو: جونبشێ دیمۆکراتیکی
یارسان(جدی)
. (YDM) Yarsan Democratic Movement
2. جونبشێ
دیمۆکراتیکی
یارسان رێکخراوێکی
سه‌ربه‌خۆی
دیمۆکراتیکه.
مادده‌ی
دووهه‌م: ئه‌ندامیه‌تی
بۆ ئه‌وه‌ی
که‌سێك ببێته
ئه‌ندام
پێویسته:
.1
ته‌مه‌نی
له سه‌ره‌وه‌ی
16 ساڵ بێ.
به‌رنامه
و پێره‌وی
نێوخۆی
رێکخراو په‌سه‌ند
بکات.
پاپه‌ند
بێ به
پاراستنی
نێوه‌رۆکه‌که‌ی.
داوای
ئه‌ندامیه‌تی
به شێوه‌ی
نووسراوه‌و
په‌سه‌ندکردنی
له لایه‌ن ده‌سته‌ی
بهرێوهبهرییهوه.
2.ئه‌ندامانی
به‌رێوه‌به‌ری
کۆنگره‌ی ده‌سپێک
که‌سانێکن که
به به‌شداری
راسته‌وخۆی
خۆیان و له ده‌ستدا
هه‌بوونی وه‌کاڵه‌ت
به شێوه‌ی
نووسراوه له
لایه‌ن که‌سانی
یارسانیه‌وه
له کونگره‌دا،به‌رنامه
و پێره‌وی نێوخۆی
رێکخراوکه‌ێان
په‌سه‌ند
کردبێ.
مادده‌ی
سێهه‌م: ئه‌رکه‌کانی
ئه‌ندام
1.هه‌ولدان
بۆ وه‌دیهێنانی
ئامانج و
ئارمانه‌کانی
رێکخراو.
2. پاپه‌ند
بوون به نه‌زم‌و
دیسپلینی ته‌شکیلاتی.
3. هه‌وڵدان
بۆ پاراستنی
یه‌کیه‌تی
کۆمه‌ڵگه‌ی
یارسان.
4.
دانی حه‌قی ئه‌ندامیه‌تی
ساڵانه به
رێژه‌ی 50 یورۆ
تێ
بینی1. په‌ناخوازان،
خوێندکاران و
که‌سانی
نێوان 16-18 ساڵ %50
حه‌قی ئه‌ندامیه‌تی
ساڵانه ده‌ده‌ن
.
مادده‌ی
چواره‌م: مافه‌کانی
ئه‌ندام
1. مافی
به‌شداری له
کۆنگره
2.
مافی هه‌ڵبژاردن‌و
خۆ پاڵاوتن
تێ‌بینی1.
که‌سانێك ده‌توانن
ببنه ئه‌ندامی
ئۆرگانه‌کانی
رێبه‌ری که
ته‌مه‌نیان
له سه‌ره‌وه‌ی
18 ساڵ بێت.
3.
مافی دانی
پێشنیار‌و ڕه‌خنه
4. ئه‌ندامانی
رێکخراو له
مافی یه‌کسان
به‌هره‌مه‌ندن.
مادده‌ی
پێنجه‌م: وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ئه‌ندامیه‌تی
1. ئه‌گه‌ر
هاتوو ئه‌ندامێک
رێوشوێنه په‌سه‌ندکراوه‌کانی
رێکخراو
پێشیل بکات،
یان به پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
رێکخراو هه‌ڵسووکه‌وت
بکات، پاش سه‌رکۆنه
به‌ده‌م، سه‌رکۆنه
به نووسراوه
ده‌که‌وێته
به‌ر
لێپرسینه‌وه‌ی
رێکخراوی بۆ
وێنه: هه‌ڵپه‌ساردنی
کاتی ئه‌ندامیه‌تی،
ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
لێپرسراویه‌تی
ته‌شکیلاتی و
پاشان ده‌رده‌کرێت.
2.
داواکاری به‌رێوه‌بردنی
سه‌رکۆنه‌کردن
له لایه‌ن ده‌سته‌ی
بهرێوهبهرییهوه
ئاماده ده‌کرێ
و به مه‌به‌ستی
بڕیاری
کۆتایی پێشکه‌ش
به کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی ده‌کرێت.
3.
رێکخراو ئه‌و
مافه‌ی هه‌یه
که له کاتی
پێویستدا به
دواچووونی
یاسایی و له
رێگاێ ناوه‌نده
پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه
له سه‌ر
تاوانباران
تومار بکات.
4. ئه‌رك‌و
ده‌سه‌ڵات و
ئیمتیازه‌کان
له‌و که‌سانه
وه‌رده‌گیرێته‌وه
که ده‌ستیان
له کار
کێشاوه‌ته‌وه.
مادده‌ی
شه‌شه‌م:
ئورگانه‌کانی
ته‌شکیلاتی
1.
ئورگانه سه‌ره‌کییه‌کانی
ته‌شکیلات
پێکهاتووه له:
کۆنگره،
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی‌و
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری.
2.
کۆمسیونه
جۆراوجۆره‌کان،
کۆمیته‌کانی
یه‌که‌ی وڵات و
شار به‌شێکی
دیکه له
ئورگانه‌کانی
په‌یوه‌ندیدارن
که، له ژێر
چاوه‌دێری و
په‌سه‌ندی ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ریی
داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی
هه‌وته‌م:
کۆنگره
1. به‌رزترین
ئۆرگانی
رێکخراو
کۆنگره‌یه‌و
له‌و که‌سانه‌ی
که له نێوان
مه‌ودای دوو
کۆنگره‌دا ئه‌ندام
بوون، پێکدێت.
2.
کۆنگره 1ساڵ
جارێك ده‌به‌سترێ.
3.
کۆنگره به
به‌شداری 3/2 ئه‌ندامان
ده‌نگی
متمانه وه‌رده‌گرێت.
4. پێشنیاره‌کان
به وه‌رگرتنی
نیو+1ی ئه‌ندامانی
کۆنگره په‌سه‌ند
ده‌کرێت.
5. ئه‌ندامانی
کۆنگره
دیوانی سه‌رۆکایه‌تی
کۆنگره هه‌ڵده‌بژێرن.
6.
کۆنگره‌ی
نائاسایی له
سه‌ر داوای 3/2
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی،3/2
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی یان
3/2 ئه‌ندامانی
هه‌میشه‌یی
ده‌به‌سترێ.
7.
رێکخستن،
دیاریکردنی
کات‌و شوێنی
به‌رێوه‌بردنی
کۆنگره له
ده‌سه‌ڵاتی
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریدایه.
8. بۆ
به‌رێوه‌بردنی
کۆنگره
پێویسته ئه‌ندامان
2 مانگ پێشتر
ئاگادار
بکرێنه‌وه.
مادده‌ی
هه‌شته‌م: ئه‌رك‌و
ده‌سه‌ڵاتی
کۆنگره
1. په‌سه‌ندکردنی
یه‌که‌مین به‌رنامه‌و
پێره‌وی
نیۆخۆ و ئه‌نجامدانی
گۆرانکاری‌و
په‌سه‌ندکراوی
نوێ له
کۆنگره‌کانی
دواتردا.
2. هه‌ڵبژاردنی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی له
رێگای هه‌ڵبژاردنێکی
ئازاد‌و
دیمۆکراتیک.
3.
دیاریکردنی
کۆمیته‌یه‌کی
5 که‌سی بۆ هه‌ڵبژاردن.
4.
دیاریکردنی
ده‌سته‌یه‌کی
3 که‌سی بۆ
تاوتوویی‌کردنی
ماڵی‌و
دارایی.
5. به‌رێوه‌بردنی
کۆنفرانسی
ساڵانه پێش
له کۆنگره.
مادده‌ی
نۆهه‌م:
کۆنفرانسی
ساڵانه
1. سالێک
جارێک به به‌شداری
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی، ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری،
نوێنه‌رانی
ئه‌نجوومه‌نه‌کانی
یه‌که‌ی وڵات
و شار، کۆمیته‌کان‌و
کۆمسیونه
جۆراوجۆره‌کان
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه
پێکدێت.
2. به‌رێوه‌بردن‌و
به‌رپرسایه‌تی
ئه‌م کۆبونه‌وانه
ده‌که‌وێته
سه‌ر شانی وته‌بێژ،
2 که‌س له ئه‌ندامی
کۆمیته‌کان‌و
2 که‌س له یه‌که‌کانی
وڵات.
مادده‌ی
ده‌هه‌م: ئه‌ڕك
و ده‌سه‌ڵاته‌کانی
کۆنفرانس
1. تاوتوویی
کردنی چالاکی
ساڵانه‌ی
کۆمیته‌کان،
کۆمسیونه‌کان،
یه‌که‌کانی وڵات‌و هه‌روه‌ها
تاوتوویی
کردنی له‌مپه‌ڕو
کێشه‌کانی سه‌ر
رێگا.
2. دانی
پێشنیار‌و
ئاسانکاری له
بار بۆ چاره‌سه‌رکردنی
گرفته‌کان‌و
به‌ره‌وپێشبردنی
ئامانجه‌کانی
رێکخراو و
ئۆرگانه په‌یوه‌ندیداره‌کان.
مادده‌ی
یازده‌هه‌م:
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
1. ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی له
لایه‌ن
کۆنگره‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێن‌و
به‌رزترین
ئۆرگانی به‌رپرسیار
ده‌بێ له مه‌ودای
نێوان دوو
کۆنگره‌دا.
2. که‌سانێک
ده‌توانن له
هه‌ڵبژاردنی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیدا
به‌شداری بکه‌ن
که ماوه‌ی شه‌ش
مانگ به سه‌ر
ئه‌ندامیه‌تی
ئه‌واندا
تێپه‌ریبێت.
3.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی 9 که‌سی
ئه‌سڵی و دوو
جێگر ده‌بێ که
له لایه‌ن
کۆنگره‌وه
بۆ ماوه‌ی یه‌ك
ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
کۆبونه‌وه‌ی
نائاسایی له
سه‌ر داوای 3/2 4.
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
چوار مانگ
جارێک کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی ده‌به‌سترێ.
5. به‌رپرسی
کۆبونه‌وه‌کانی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی له
لایه‌ن
کۆمیته‌که
خۆییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
6. هه‌ر
ئه‌ندامێکی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
مافی یه‌ک ده‌نگی
هه‌یه.
7. بڕیاره‌کانی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
دوای به ئه‌نجام
گه‌یشتنی 3/2 ئه‌ندامان
جێبه‌جێ ده‌بێ.
8. خه‌رجی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی له
رێگای بووجه‌ی
رێکخراوه‌وه
دابین ده‌بێ.
مادده‌ی
دوازدهه‌م: ئه‌رك‌و
ده‌سه‌ڵاته‌کانی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
1. چاودێری
به سه‌ر
پراکتیزه‌کردنی
بڕیار‌و
سیاسه‌ته‌کانی
کۆنگره،
دیاریکردنی
رێوشوێن‌و
ئیستراتیژیکی
گونجاو به
مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی
ئامانجه‌کانی
رێکخراو.
2. هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
و دیاریکردنی
رێژه‌و پۆسته
پێویسته‌کان.
3.
دیاریکردنی
ماوه‌ی زه‌مانی
بۆ هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری.
4. دامه‌زراندنی
ناوه‌نده
پێویسته‌کان
به له به‌رچاوگرتنی
ئوسوول‌و
ڕێوشوێنی ته‌شکیلاتی.
5.
پێکهێنانی
نوێنه‌رایه‌تی
له وڵات‌و
شاره
جۆراوجۆراه‌کان
به پێ
پێویست.
6.
ئاماده‌و
دابین کردنی
ده‌ستور‌و
ئایننامه‌کانی
نیۆخۆی‌و به‌رێوه‌به‌ری.
7.
هێنانه گۆڕی
پێشنیار،
خۆشکردنی
رێگای له‌بار
به مه‌به‌ستی
گۆرانکاری
پێویست له به‌رنامه‌و
پێره‌وی نیۆخۆیدا.
8.
تاوتوویی
کردنی
پێشنیار‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ئه‌ندامیه‌تی
ئه‌ندامان له
لایه‌ن ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ریی‌یه‌وه.
مادده‌ی
سیزده‌هه‌م:
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
1.
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی به‌رزترین
ئۆرگانی رێبه‌ری
رێکخراو ده‌بێ
له ماوه‌ی
دوو کۆبونه‌وه‌دا.
2. ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری
دوو مانگ
جارێک کۆ ده‌بێته‌وه.
مادده‌ی
چوارده‌هه‌م:
ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانی
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
1. ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری
به‌رپرسی به‌ره‌وپێشبردن‌و
پراکتیزه‌کردنی
گشتی په‌سه‌ندکراوه‌کان
ده‌بێت.
2. هه‌ڵبژاردنی
وته‌بێژ و
باقی پۆسته‌کانی
دیکه‌ی ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری
له به‌ین
خۆدا.
3.
پێشکه‌ش
کردنی
ڕاپۆرتی كار‌و
چالاکی به
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی.
4.
رێکوپێک
کردنی بووجه‌و
په‌یداکرنی
رێگای دابین‌کردنی‌و
دانی راپۆرت
به کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی.
5. به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه‌کان
له گه‌ڵ
رێکخراوه،
لایه‌نه‌کان‌و
که‌سایه‌تی‌یه
سه‌ربه‌خۆه‌کان.
6. ده‌رکردنی
به‌یاننامه‌و
ڕاگه‌یاندراوه‌کانی
رێکخراو.
7.
چاودێری
کردنی کاری
کۆمیته‌کان‌و
کۆمسیونه‌کان.
8.
خوێندنه‌وه‌و
تاوتوویی
کردنی ده‌رفه‌تی
هاوکاری‌و
ڕاکێشانی
پشتیوانی
نیشتمانی‌و
نێوده‌وڵه‌تی
له جێهه‌تی
به‌ره‌وپێش
بردنی
ئامانجه‌کانی
رێکخراو.
9. پێ
راگه‌یشتن به
سكاڵا‌و ڕه‌خنه‌کانی
ئه‌ندامان.
مادده‌ی
پازده‌هه‌م:
یه‌که‌کانی
وڵات‌و شاری
1. ئه‌ندامان
بۆیان هه‌یه
له وڵات یان
شارستانی
شوێنی نیشته‌جێ
بوونیان، یه‌که‌ێ
پێویست له ژێر
چاودێری رێکخراوی
دایک به‌رێوه‌به‌رن.
2. به‌رپرسی
هه‌ر یه‌که‌یه‌ك
له رێگای هه‌ڵبژاردنی
ناوچه‌یی و
له ژێر
چاودێری ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌رییدا
هه‌ڵده‌بژێردرێن.
3. به‌رپرسانی
هه‌لبژێردراو
به هاوکاری‌و
له ژێر
چاودێری ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌رییدا،ئه‌رکه‌کانی
خۆیان جێبه‌جێ
ده‌که‌ن.
مادده‌ی
شازد‌ه هه‌م:
کاری ماڵی
1.
پێویستی‌یه
داراییه‌کان
له رێگای حه‌قی
ئه‌ندامیه‌تی
ئه‌ندامان‌و
یارمه‌تی
دامه‌زراوه
مروڤیه‌کانه‌وه
دابین ده‌کرێت.
2. به‌رپرسی
به‌شی ماڵی،
پاش ئاماده‌و
ته‌نزیمکردنی
ڕاپۆرتی
دارایی، ده‌یخاته
به‌ر ده‌ستی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی‌و
کۆبونه‌وه‌ی
ساڵانه له
کۆنگره‌دا.
مادده‌ی
هه‌ڤده‌هه‌م:
ده‌سته‌ی
چاودێری
دارایی
1. ده‌سته‌ی
چاودێری له
سێ که‌س پێک
دێت‌و له
لایه‌ن
کۆنگره‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2. ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی
چاوه‌دێری ،
نابێ ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی یان
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
بن.
3. ده‌سته‌ی
چاودێری
کۆنترولی به‌رده‌وامی
به سه‌ر به‌شی
ماڵیدا هه‌یه.
4. ده‌سته‌ی
چاودێری ئه‌نجامی
کاره‌کانی
خۆی به ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری،
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و له‌کاتی
پێویستدا به کۆبونه‌وه‌ی
ساڵانه یان
کۆنگره،
پێشکه‌ش ده‌کات.
مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ڕیکخراو
1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
رێکخراو، له
سه‌ر رێکه‌وتنی
3/2 ئه‌ندامان
جێبه‌جێ ده‌کرێت‌و
هه‌ر ئه‌و
کۆمه‌ڵه له
پێوه‌ندی له
گه‌ڵ به‌شی
ماڵی و دارایی
رێکخراو
بڕیاری
پێویست ده‌رده‌کات.
مادده‌ی
نۆزده‌هه‌م:
هه‌ڵبژاردنی
دروشمی
رێکخراو
1.
دروشمی سه‌ره‌کی
جونبشێ دیمۆکراتیکی
یارسان"
ئازادی، یه‌کسانی،
ئارمانی
یارسانی"ده‌بێت.
مادده‌ی
بیسته‌م: په‌سه‌ند‌کردن‌و
به‌رێوه‌بردن
1. جونبشێ دیمۆکراتیکی
یارسان
کورتکراوی(جدی)
رێکه‌وتی 11.03.2007
له کاتی به‌ستنی
کۆنگره‌ی سه‌راسه‌ریدا
له ئۆسلو،
وڵاتی نورویج
دامه‌زراو،
به‌رنامه‌و
پێره‌وی
نێوخۆی له هه‌مان
کۆبونه‌وه‌دا،
په‌سه‌ند
کرا که نیوه‌رۆکه‌که‌ی
ئه‌رکی هه‌مو
ئه‌ندامان ده‌بێ.